راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوامە لەدابەشكردی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەمی 2026 مووچەی( پەروەردە، زیندانیانی سیاسی+ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵا) دابەشدەكرێـت.
رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2026 بڕی843،920،000،000 هەشت سەدو سی و چوار ملیارو نۆسەدو بیست ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
دوای چوار ڕۆژی لەگەیشتنی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچە و بڕیارە پرۆسەكەش چوار ڕۆژ بخایەنێت.