مەسعود بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی یەكێتی دەكات

کوردستان

28 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48

راچڵەكین-

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و دەڵێت لەگەڵ پارتی پێكەوە دابنیشن.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026 بارەگای بارزانی پەیامەكەی مەسعود بارزانی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:

* سەبارەت بە پێشهاتەكان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەك ئەوە لەبەرچاو بگرن كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێكی تر گەورەترە.
* لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەم لەگەڵ پارتی پێكەوە دابنیشن، كێشەكان چارەسەر بكەن و كۆتایی بە قەیرانە سیاسییەكەی هەرێمی كوردستان بهێنن.
* زۆریش حەز دەكەم لایەنە سیاسییەكانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەكانی پڕۆسەی سیاسیدا بكەن، پێكەوە حكوومەتێكی بنكەفراوان و نیشتیمانی پێك بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەكانی خەڵكی كوردستان بدەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن