داوایەک لەپ پۆلیسی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتییان

کوردستان

30 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 12

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە هاوڵاتییان کردووە، ئەو تابلۆیانەی کە لە لافاوەکەدا دۆزیویانەتەوە رادەستی هاتووچۆی بکەن.

دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

 

پۆلیسی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی لافاوەکەی شاری هەولێر تابلۆی ئۆتۆمبێلیان دۆزیوەتەوە، تابلۆکان ڕادەستی هیچ پەڕە و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا نەکەن.

داواکارین تابلۆکان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی ونبووەکان، یان نزیکترین بنکەی پۆلیس و کەرتی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنە کەی.

هاوکاریتان جێگای رێزو پێزانینە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن