راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی چوار شەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما نزمترین كەمێك نزم دەبێتەوە، بەرزترین پلەكانی گەرماش هەندێ ناوچە نزیك دەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:19 پلەی سیلیزی