دەرباز كۆسرەت ڕەسول و تۆم باراك كۆبوونەوە

کوردستان

50 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق كۆبوونەوە. 

لەكۆبوونەوەی نێوان دەرباز كۆسرەت ڕەسول و تۆم باراك كە ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئامادەی بوو، پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

هاوكات دەرباز كۆسرەت ڕەسول دیدو تیروانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بەگۆرانكارییەكانی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ تۆم باراك هاوبەشكرد.
 
باڵیۆز تۆم باراك ڕایگەیاند:" ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوامە لە پشتگیریكردنی هەرێمێكی بەهێزو یەكگرتووی كوردستان كە ڕەنگدانەوەی فرەیی لایەنەكان و پێكهاتەكانی هەرێمەكە بێت. "

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق جەختی لەوەكرد بەدیهێنانی یەكڕیزی بەردەوام تەنیا لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان، بەهێزكردنی حكومەتی خۆجێی و دامەزراوەكان و بەرەوپێشبردنی شەفافییەتی زیاترەوە، دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن