ئەمڕۆو سبەینێ باران دەبارێت؟

کوردستان

20 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە  11ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانی تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ئەگەری پروشكە باران لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت.
  
سبەی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 17 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن