راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2026- 2027) ڕادەگەێنێت.
ڕۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ دڵنیابونەوە لە گەڕانەوەی ناوەكانیان پێویستە لەڕێگەی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بەڕێژەی 10% بۆ 20% كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.