راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی بەقاچبردنی نەوت لە ناوچەی جورخ نەسڕ و هەرێمی كوردستان و كێڵگەكانی كەركوك پێكدەهێنێت و داواش لە لیژنەكەش دەكات ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەلەمان بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ سەرۆكی فراكسۆنەكانی پەرلەمان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی راپۆرتێكی هونەریی هەواڵگریی تایبەت بە پرسی بەقاچاخبردنی نەوت لەناوچەی جەرف نەسڕ لە باكووری بابل و ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی باس لە رێڕەوی بەقاچاخبردنی نەت لە كێڵگەكانی كەركوك و هەرێمی كوردستان بەڕێی ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان دەكرێت. هەروەها گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی چەند رۆژی رابردوو بۆسەر كێڵگەی غازی كۆمۆر.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی پەرلەمان راسپاردەی دەركرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و ئەندامیەتی سەرۆك لیژنەكانی دەستپاكی، یاسایی، نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان، هەرێمەكان و پارێزگا نارێكخراوەكان لە هەرێم، پلاندانان و دەرازە سنورییەكان و پاراستنی بەروبومی نیشتمانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە لیژنەكە كرد ئەنجامی كارەكەیان بە راپۆرتێك پێشكەشی سەركایەتی پەرلەمان بكەن.