ئاسایشی هەولێر بكوژی هاووڵاتییەك دەستگیر دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لە ناحیەی شەمامك برایەكی خۆی كوشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، لە گەڕەكی تەعجیلی نوێی سەر بە ناحیەی شەمامك، لە ڕووداوێكی كوشتن ئاگاداركراینەوە، كە برایەك لەسەر ناكۆكی و كێشەی كۆمەڵایەتی هەستاوە بە كوشتنی براكەی خۆی و دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو، لەلایەن هێزەكانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون كرا و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ص.ش.ص) دەستگیر كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن