راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بە 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەی هەیینی 13ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی