راچڵەكین-
هەریەك لە ستیف ویستكۆف و گارید كۆشنەر، نێردەی ئەمریكا بۆ كرملین گەیشتنە مۆسكۆ، بەئامانجی كۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕووسیا بەئامانجی تاوتوێكردنی ئەگەرو هەلەكانی ڕێكەوتن لەگەڵ ئۆكراینا.
سەردانەكەی هەریەك لە ویتكۆف و كۆشنەر بۆ مۆسكۆ، كە ڕۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026 ئەنجامیاندا دوای دوو ڕۆژ دێت لە گفتوگۆكانی ئەبوزەبی، بڕیاریشە دواتر هەردووكیان بەرەو دبلن بەڕێك بكەون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا.
كۆبوونەوەی ئەمجارەی نێوان ئەو نێردانەی ئەمریكاو ڤلادیمێر پوتین بە دەیەم كۆبوونەوەی هاوشێوە لەنێوانیاندا ئەژمار دەكرێت.
نۆ مانگ پێش ئێستا هەر لەئەبوزەبی، یەكەم دانووستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان مۆسكۆو كێیڤ بەڕێوەچوو، لە دواهەمین دانووستانیشدا هەردولایان ڕێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی فراوانی دیلەكانی نێوانیان، بەڵام ناكۆكییەكانیان لەسەر ئەو خاكانەی كە كێشەیان لەسەری هەیە هەروەك خۆیان ماونەتەوە، بەتایبەت كە كیێڤ بەبەردەوام داواكاری مۆسكۆ ڕەتدەكاتەوە لەبارەی دەستبەرداربوون لەناوچەی دۆنباس بەتەواوەتی.
لەم دیدارەدا، كۆشنەر دەیەوێت ئەوروپییەكان لەدانووستانەكانی داهاتوودا بەشداربن، پاش ئەوەی داوایلێكردن نوێنەرێك هەڵبژێرن كە بەناوی ئەوانەوە لە دانووستانەكاندا قسە بكات.