مانچستەر یونایتد دەستبەرداری كاریك بوو

وەرزش

33 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

راچڵەكین-

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كۆتایی بەگرێبەستەكەی  مایكل كاریك-ی ڕاهێنەری تیمی تۆپی پێی یانەكە هێناو لەپۆستەكەی دووریخستەوە، ئەوەش پاش ئەو ئەنجامە خراپانەی لەسەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەر بەدەستی هێنا.

یانە ئینگلیزییەكە لەڕاگەیەندراوێكدا كە رۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" ڕۆیشتنی مایكل كاریك وەك ڕاهێنەری تیمی پیاوانی یانەكە ڕادەگەیەنین."

كاریكی تەمەن 45 ساڵ، یاریزانی پێشووتری هێڵی ناوەندی یونایتد، وەرزی ڕابردوو سەركردایەتی تیپەكەی كرد و بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئەنجامێكی گونجاو بەدەستبهێنێت بەجۆرێك لەكۆی 10 یاری یەكەمی خولی نایابی ئینگلتەرا تەنها یەك سەركەوتنی هەیە لەگەڵ چوار شكست و پێنج یەكسان بوون.

بەكۆی ئەم ئەنجامانە لەئێستادا مانچستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی 18دا دەبینرێت كە نزیكە لە ناوچەی دابەزین.

لەدوای وازهێنانی ئەلێكس فێرگسۆنی ڕاهێنەری سكۆتلەندی لە ساڵی 2013 وە، یونایتد نەیتوانیوە نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنێتەوە، سەرباری ئەوەی چەندین ڕاهێنەری بەتواناو ئەزموون سەركردایەتی تیپەكەیان وەرگرتووە وەك لویس ڤان خال هۆڵەندی و خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی.

لەئێستادا زۆرێك لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی كە بەڕێوەبەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەمریكایە،  دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانە ئینگلیزییەكە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن