بەغداد بڕیاریداوە چەند ملیۆن لیترنەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات؟

وەرزش

54 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 123

راچڵەكین-

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەتی فیدراڵ بڕیاریداوە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بەچەند قۆناغێك ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026 سروە محەممەد ڕایگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رەزامەندی وەزیری نەوت و سەرۆكی پەرلەمانیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی بڕی  110 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لەگەڵ بڕی 140 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەولێر و دهۆك و  ناوچەكانی دیكە دابین بكرێت. 

وتیشی: نەوتەكە بە چەند قۆناغێك ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئێستا لە قۆناغی یەكەمدایە، كە بە نرخی پاڵپشتیكراوە و یەك لیتر بە 250 دینار دەبێت.

 لە بارەی پشكی هەرێم لە بودجەی 2027، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی، رایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دانیشتنی لەسەر بودجە دەبێت، دەمانەوێت پشك و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا جێبكەینەوە، بۆ ئەوەی لانیكەم  ساڵی داهاتوو مووچە كێشەی نەبێت.

سروە محەممەد جەختی لەوەكرد بودجەی ساڵی 2027 كێشەی زۆری تێدایە، لە مادەی 10 دا، داوای رادەستكردنی 440 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە هەرێم دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی داوای رادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتی دەكەن، ئەمەش ئەگەر رێككەوتنی لەسەر نەكریت، كاریگەری لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەبێت، نەك لە هەرێم بەڵكو لەسەر پارێزگاكانی دیكەی عیراقیش، چونكە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەرێژەی 70% لەسەر داهاتی خۆیان دەبێت، نەك داهاتی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن