چەند كۆچبەرێكی نایاسایی لەسنووری سلێمانی دەستگیر دەكرێن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین -

هێزەكانی پاراستنی سنووری عیراق دەستگیركردنی ژمارەیەك كۆچبەری بیانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنووری عیراق، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026 بڵاوكراوەتەوە، مەفرزەكانی سنووی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چوار هاووڵاتیی بیانییان دەستگیركرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

كۆچبەرە بیانییە نایاساییەكان، كە ناسنامەیان ئاشكرا نەكراوە و نازانرێت خەڵكی چ وڵاتێكن، دوای دەستگیركردنیان، رێكاری یاساییان بەرامبەر گیرابەر و بڕیاریشە رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.

مانگی رابردووش لەهەمان ناوچە، 30 كۆچبەری نایاسایی كە خەڵكی چەند وڵاتێكی ئاسیا بوون، بە تۆمەتی هاتنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی نایاسایی، لەلایەن هێزەكانی پاراستنی سنوورەوە دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن