فەرماندەیەكی پۆلیسی عیراق لە هەوڵێكی تیرۆركرد رزگاری دەبێت

عێراق

38 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 14

راچڵەكین -

لەسنووری پارێزگای زیقار، تەقە لە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننا دەكرێت و ناوبراویش لەو هەوڵی تیرۆركردنە رزگاری دەبێت، وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش ئاشكرایدەكات، رووداوەكە بەهۆی كێشەی تایبەتی بووە و تۆمەتبارەكانیش خزمایەتییان لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی موسەننا هەیە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشممە 12-11-2026، لیوا حەسەن كازم عوبێد، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننا، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ قەزای شەتڕەی پارێزگای زیقاڕ، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێكرا، بەڵام ناوبراو رزگاری بوو.

لەدوای رووداوەكە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەوانەی تەقەیان لە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننا كردووە، خزمایەتییان لەگەڵی هەیە و رووداوەكەش بەهۆی كێشەی تایبەتی نێوانیان بووە. 

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تۆمەتبارانیش توندین سزای یاسایی دەدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن