پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 79


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 13ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەی شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:  18 پلەی سیلیزی 
پیرمام:  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن