راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 7 تا 13ی تشرینی دووەم بڕی (10) ملیارو (830) ملیۆن و (710) هەزارو (546)دینار بووە، لە (89%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (11%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 15.197% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 31ی تشرینی یەكەم تا 6ی تشرینی دووەم بریتیی بوو لە (12) ملیارو (771) ملیۆن و (649) هەزارو (986) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.