راچڵەكین-
ئابووریناسێكی عیراقی مەرجەكانی بەغداد بۆ ڕەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2027 ئاشكرا دەكات.
ڕۆژی هەیینی 13ی تشرینی دووەمی 2026 نەبیل مەرسومی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، حكومەتی عیراق حەوت مەرجی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكردووە كە پێویستە جێبەجێیان بكات و پێیانەوە پابەند بێت بۆ ئەوەی پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 ڕەوانە بكرێـت.
بەگوێرەی ئەوەی مەرسومی بڵاویكردووەتەوە، مەرجەكانی بەغداد بۆ هەولێر بریتین لە
یەكەم/ دەبێت هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەماوەی سێ ساڵدا پاكتاوی دارایی لەساڵانی 2004تا 2026 بكەن، كە بڕەكەی 12.775 ترلیۆن دینارە.
دووەم/ دەبێت حكومەتی هەرێم رۆژانە لەڕێی كۆمپانیای (سۆمۆ)وە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆ و لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردە بكات، لەئەگەری راگرتنی هەناردەش، دەبێت حكومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بكات بۆ ئەوەی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەكاربهێنرێت.
سێیەم/ دەبێت حكومەتی هەرێم داهاتە نانەوتییەكان رادەستی گەنجینەی فیدراڵی بكات،مانگانەش دەبێت لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێم وردبینی بۆ بكرێت.
چوارەم/ ئەو غازەی لەپێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەستی حكومەتی عیراق بكات، بەپێچەوانەوە بەهاكەی لەپشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.
پێنجەم/ بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی لە (15-2-2022)، نابێت حكومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێكی وەبەرهێنان لەبارەی نەوت و غاز لەگەڵ كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكان واژۆ بكات، تەنها لەڕێی وەزارەتی نەوتی عیراقەوە نەبێت.
شەشەم/ پشكی هەرێم لەبودجە 12.7% دەبێت نەك 14.14%
حەوتەم/ پشكی هەرێم لە بودجە بەپێی خەرجیی فیعلی دیاری دەكرێت، نەك خەرجییە پلان بۆ داڕێژراوەكان دوای لێبڕینی خەرجییە سەروەرییەكان.