راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل دەنگۆی داخستنی دەروازەكان بەڕووی كەرتی غەززە رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: دەیان بارهەڵگر كە خۆراك و دەرمان و پێدایوستیی مرۆییان باركردووە، رەوانەی غەززە دەكرێن بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026، كاپتن ئیلا، وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل، رایگەیاند: لە دەروازەی كەرەم ئەبو سالم، دەیان بارهەڵگر كە خۆراك و دەرمان و جلوبەرگ و خێوەت و پێداویستیی دیكەی مرۆییان باركردووە، ریزیان بەستووە بەمەبەستی چوونە ناو كەرتی غەززە و دابەشكردنی پێداویستییەكان بەسەر دانیشتووانی غەززە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی بارهەڵگرەكان كە ئامادەكاریی دەكەن بۆ گەیاندنی پێداویستییەكان بۆ كەرتی غەززە، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە گوایە حكومەتی وڵاتەكەی رێگە بە ناردنی هاوكاریی و پێداویستیی مرۆیی بۆ كەرتی غەززە نادات، وتیشی:" ئێمە هەمیشە رێگەمان داوە هاوكارییەكان رەوانەی كەرتی غەززە بكرێت، بەڵام نازانین ئایا ئەو هاوكارییانە دەگاتە دەستی هاووڵاتیان یان نا".
لێدوانەكەی كاپین ئیلا لەكاتێكدایە سەدان هەزار كە لە دانیشتووانی كەرتی غەززە كە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون، لە دۆخێكی ناهەمواری مرۆییدا دەژین و نەتەوەیەكگرتووەكانیش هۆشداری دابوو ئەگەر بەپەلە كۆمەك و پێداویستیی رەوانەی ناوچەكە نەكرێت، دانیشتووانی غەززە رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی دەبنەوە.