فەرەنسا هێزە ئەمنییەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

جیهان

34 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 85

راچڵەكین -

حكومەتی فەرەنسا ئامادەكاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو خۆپیشاندانە دەكات كە بڕیارە سبەینێ لەدژی خراپیی دۆخی هاووڵاتیان بەرێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش 70 هەزار پۆلیس و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان لەشارەكاندا بڵاودەكاتەوە.

لۆران نۆنییز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ شەممە 14-11-2026، نزیكەی 60 خۆپیشاندان لەسەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەبچێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەش بڕیارماندا 70 هەزار كارمەندی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لەو شارانە بڵاوبكەینەوە كە خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەدەچێت، لەپێناو رێگریكردن لە دروستبوونی پشێوی و دزیكردن.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رێكخراو و سەندیكایانەی كە بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەینێ كردووە، شوێن و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكانیان دیارینەكردووە، هەربۆیە هەر رووداوێكی نەخوازراو رووبدات، بەرپرسانی ئەو سەندیكایانە لێی بەرپرسیار دەبن.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردووی فەرەنسا، كە پاریس-ی پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتەی گرتەوە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، بەو هۆیەشەوە هەزاران خۆپیشاندەر دەستگیركران و سەدان دوكانیش تاڵان كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن