راچڵەکین-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز بەر مینێکی دەریایی کەوت و بەهۆیەوە ئاگری گرت.
هێزی دەریایی سوپای ئێران رایگەیاند: کەشتییەکە بێ گوێدانە هۆشدارییە پێشوەختەکان و دوای کوژاندنەوەی سیستەمەکانی شوێنپێهەڵگرتن و ناسینەوە، چووەتە ناو ناوچە قەدەغەکراو و نائارامەکەی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و تووشی ئەو رووداوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لەو ناوچە قەدەغەکراوەدا هاتووچۆ بکات، بێگومان بەر مینە دەریاییەکان دەکەوێت و لەناودەچێت، جێگەی داخە خاوەن کەشتییەکان پەند لە چارەنووسی کەشتییە سەرپێچیکارەکانی پێشوو وەرناگرن و بە پشتبەستن بە لێدوانە بێبنەماکانی سەرۆکی ئەمریکا، سەرمایەکانیان رووبەڕووی مینەکان دەکەنەوە و دەیخەنە ناو ئاگرەوە.