کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 153

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و لەنێوان پێنج بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن