راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە پێویست ناکات چیدیکە هێرش بکەنە سەر ئێران.
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: پێویست ناکات ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیکە دژ بە ئێران ئەنجام بدەین، ئەو گەمارۆ ئابوورییەی بەسەر تاراندا سەپاندوومانە زۆر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کاریگەرترە.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەمارۆ ئابوورییەکە بە تەواوی ئێرانی لاواز کردووە، بەڵام هێشتا پێموایە سەرکەوتن لەوەدایە دڵنیابین لەوەی کە تاران هەرگیز ناتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.