راچڵەکین-
کۆڵبەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێکی کورد بە ناوی تەیب رۆستەمی کە خەڵکی شاری بانەیە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێران گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەنجەکە تەمەنی 34 ساڵە و پیشەی کۆڵبەری بووە، لە مەودایەکی کەمەوە تەقەی لێکراوە و بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، ناوبراو خێزاندار بووە و باوکی منداڵێکیش بووە.