راچڵەکین-
بەگوێرەی ماڵپەری فلایت رادار، ئەمڕۆ شەممە، نزیکەی 10 هەزار گەش بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا یاخود بە پێچەوانەوە لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەوە، هەڵوەشاونەتەوە.
ماڵپەرەکە ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیای دێلتا ئرلاینەر و ئەمریکان ئێرلاینەر، هەرکەیان زیاتر لە دوو هەزار گەشتیان هەڵوەشاوەتەوە بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەوە کە ئەمڕۆ روویدا.
باسی لەوەشکرد: هاوکات کۆمپانیای یونایتد هەزار و 800 گەشت و ساوتوێست نزیکەی هەزار و 400 گەشتییان هەڵوەشاوەتەوە، هەڵوەشانەوەی ئەم گەشتانەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار لە فڕۆکەخانەکاندا گیربخۆن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی تێکچوونی سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی، نزیکەی چوار کاتژمێر لە تەواوی ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکان راگیران و تاوەکو ئێستاش دیارنییە، هۆکارەکەی هێرشی ئەلیکترۆنی بووە یاخود تێکچوونێکی کاتیی سیستمەکە بووە.