راچڵەکین-
له پاكستان، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه گه‌شتی نێوان لاهور-كاراچی ئه‌نجامده‌دا، بە زیاتر لە 100 سەرنشینەوە له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كاراچی كه‌وته‌خواره‌وه و گڕیگرت.
میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردوەتەوە، فڕۆکەکە لە شاری لاهورەوە بەرەو شاری کاراچی رۆیشتووە، بەڵام پێش گەیشتن بە فڕۆکەخانەکە تێکشکاوە و گڕیگرتووە.
تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی فڕۆکەکە بە تەواوی نازانرێت، بەڵام زیاتر لە 100 سەرنشینی تێدابووە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.