راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی ناوچە سنووریەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ كەمێك نمە باران لەكاتەكانی ئێوارە، وەهەروەها لەسنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا، ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە.
سبەی سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی كەم كەمی جیا جیا لەناوچە شاخاوییەكان، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری نزمە پەستانێكی لاوازی دەریایی سپی ناوەراست دەگاتە ناوچەكەمان سەرەتا نمە باران لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا دەبارێت پاشان بۆ رۆژی چوارشەممە كاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی