راچڵەكین-
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بڕیاریدا بەقەدەغەكردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی (تێلیگرام) بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بڵاویكردەوە؛ لەسەر راسپاردەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە پێدراوەكانی فەرمانی یاسادانانی ژمارە 65 ساڵی 2004، هەمواركراو بە فەرمانی ژمارە 100 بڕیاری داخستنی ئەپڵیكەیشنی تێلێگرامیان لە عیراق داوە، بەهۆی پابەندنەبوونی كۆمپانیای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمەكە بە پێداویستییە یاسایی و رێكخستنە كارپێكراوەكان.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئامانج لە داخستنی تێلێگرام ناچاركردنی كۆمپانیاكەیە بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكانێتی لە ئەپڵیكەیشنەكەدا و پابەندی یاساكانی عیراق نەبووە.
لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقدا هاتووە، ماوەی 30 ڕۆژ مۆڵەت دراوە بە كۆمپانیای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمەكە لەعیراق تا دۆخی یاسایی خۆی رێك بخاتەوە.