راچڵەکین-
ئەمڕۆ 16-11-2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد لە باڵیۆز “ئیمانوێل مینیۆ” کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان.
هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسییە نوێیەکانی ناوچەکەو عیراق و هەرێمی کوردستان کرد، هاوڕابوون کە گرفتەکانی هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەربکرێت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی خستنەڕوو، رایگەیاند: ناکرێ رۆڵ و پێگەی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان نادیدە بگیرێت.
وتیشی: بۆئەوەی خاوەنی حکومڕانییەکی تەندروست بین پێویستە هەموو لایەنەکان بە رۆحیەتی کوردستانیانە مامەڵە بکەن.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، جەختی لە بنەماکانی شەفافیەت و شەراکەتی راستەقینە لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان.