لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێـت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 164


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت بە گشتی. سەنتەری پارێزگای دهۆك نیمچە هەورە.

سبەی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 لە ئەنجامی كاریگەری كەشێكی ناجێگیر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان بە تایبەت بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆك و پاشان پارێزگای هەولێر، لە كاتەكانی بەیانی بارانبارین لەسەر سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆو ناوچە جیاجیاكانی بارانبارین بە شێوەی نمەباران و هەندێ كات بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە جیاجیاكانی، پارێزگای سلێمانی  و هەڵەبجەو كەركووك بۆ سبەی كەشیان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت پێشبینی نمە باران تەنها لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی پڕوشكە باران هەیە لە هەندێ كات لە شەودا كاریگەری ئەم كەشە ناجێگیرە كۆتای دێت  . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:19 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:24 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن