پەروەردەی گشتیی سلێمانی هۆشداریی بە خوێندنگەكان دەدات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین - 

پەروەردەی سلێمانی هۆشداریی بە خوێندنگەكان دەدات و رایدەگەیەنێت، رێپێدراو نییە لەژێر هیچ پاساوێك و بۆ هەر مەبەستێك پارە لە خوێندكاران كۆبكرێتەوە.

بەگوێرەی گشتاندنێك كە ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026 بە واژۆی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاڕاستەی گشت بەرێوەبەرایەتییەكانی سنووری پەروەردەی سلێمانی كراوە، تێیدا هاتووە كە بەشێك لە ناوەندەكانی خوێندن بەناوی ئەنجومەنی دایكان و باوكانەوە زیادەڕەوی دەكرێت لە كۆكردنەوە و دیاریكردنمی بڕێك پارە وەك كۆمەك بۆ پاڵپشتی خوێندنگەكان.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە لەبەر ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی 2026 - 2027، پارەی فرۆشگا بۆ خودی خوێندنگەكانە، بۆیە رێپێدراو نییە لەژێر هیچ ناونیشانێك، یان هەر پاساوێك و بۆ هەر مەبەستێك پارە لە خوێندكاران كۆبكرێتەوە یان ناچار بكرێن بڕێك پارە بدەن لەڕێگەی دایك و باوكیانەوە، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارێتی توندی لەسەرە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن