ئەفسەرێكی پۆلیسی عیراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر دەكرێت

عێراق

22 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین -

لە پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عیراق، ئەفسەرێكی پۆلیس لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل، لەلایەن تیمێكی دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

دەستەی دەستپاكیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026، تیمێكی نوسینگەی زیقاڕی دەستەی دەستپاكی دوای لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتبوو سەبارەت بە ئەفسەرێكی پۆلیسی پارێزگاكە كە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل كاری نایاسایی ئەنجام دەدات، بۆسەیەكیان بۆی دانا و لەكاتی وەرگرتنی بڕێك پارە لە هاووڵاتییەك لەبەرامبەر دەستكاریكردنی نوسراوی تایبەت بە یەكێك لە گیراوان، لەیەن تیمەكەی دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

ئەفسەرەكە تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنی، راپێچی بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی زیقاڕ كرا بەمەبەستی دادگاییكردنی بەگوێرەی حوكمەكانی ماددەی 160ی ساڵی 1983.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن