راچڵەكین -
لەسنووری پارێزگای حەلەب، دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەكی گروپە چەكدارەكانی سووریا كرا و كوژرا.
میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026، فەرماندەیەكی گروپە چەكدارەكانی سووریا بەناوی ئەبو حەمید حەربی، لەنزیك بنكەی ئاسمانیی كویرس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكرا و كوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەبو حەمید حەربی كە یەكێك بووە لە فەرماندەكانی گروپی تیرۆریستیی سوپای ئازادی سووریا، تۆمەتبارە بە دزینی موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی شاری سەرێ كانی و گوندەكانی دەوروبەری لە رۆژئاوای كوردستان.
تائێستا لایەنە فەرمییەكانی سووریا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی كوژرانی ئەو فەرماندەیەی سوپای ئازادی سووریاو هۆكاری كوشتنەكەی بڵاونەكردووەتەوە.