لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێـت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 - كەشی ئەمرۆ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان:

- سەنتەرو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین:
 ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور كاریگەری باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەرۆ بە شێوەی نمە بارانی كورت خایەن تەنها لەسەر هەندێ ناوچەی ئیدارەی ڕاپەرین هەیە. لە ئێوارەدا ئاسمان بە گشتی بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

- سەنتەرو پارێزگای هەولێر:
ئاسمان لە ئێستادا نیمچە هەورە لە كاتەكانی نیوەرۆ و دوای نیوەرۆ هەور لە ئاسمان زیاد دەكات لەگەڵ ئەگەرێكی كەم لەنمە بارانی كورت خایەن لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی جیا جیا. لەگەڵ نمە بارانەكی كەم لەسەر ناوچە جیا جیاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. بۆ ئێوارە ئاسمان بە گشتی نۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەگۆرێت. 

- سەنتەرو پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:
 بە گشتی لە ئێستادا ئاسمان هەوری تەواوە لەگەڵ باران بارین لە هەندێ كاتی جیا جیا لەزۆربەی ناوچەكانی ئەم دەڤەرە هەیە لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەگۆرێت.
 
سبەی پێنچ شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت ئەگەری باران بارین لە سەرهەندێ ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەكان هەیە لە كاتەكانی بەیانی لەگەڵ دروستبونی تەم لەسەر جیا جیاكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەیە.  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 19 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن