كەسایەتییەكی ئایینی عیراقی بەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێـت

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

ئەرشیف

راچڵەكین-

كەسایەتییەكی ئایینی دیاری عیراق لەگەڵ ئەندامێكی حەشدی شەعبی و كەسێكی تری مەدەنی لەیەكێك لەكۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكانی بەغدادی پایتەخت دەستگیركران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 ئاشكرایكرد، لە ئۆپراسیۆنی هێزێكی تایبەت بەماددەی هۆشبەر، حامید ئەلجەزائیری، كەسایەتی ئایینی لەگەڵ ئەندامێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی و كەسێكی مەدەنی، لەناو كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ڕیحانە لەبەری ڕوسافەی بەغدا، دەستگیركراون.


حامید ئەلجەزائیری

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەدا، دەستگیراوە بەسەر 21 كیسە كە ماددەی كریستاڵیان تێدابووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی حكومی سەربە حەشدی شەعبی و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

حامید جەزائیری، پێشتر پۆستی فەرماندەی لیوای 18ی دەستەی حەشدی شەعبی لەئەستۆ بوو، ناویشی بەستراوەتەوە بە " سەرایاكانی خوراسانی".

لە ئەیلولی 2020 بە بڕیاری فالح فەیاز، كە ئەو كات سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بوو، لە ئەركەكەی دوورخرایەوە.

هەمان ساڵ و لەمانگی تشرینی یەكەمدا بە تۆمەتی سەرپێچیكردنی ڕێنمایەیانی حەشدی شەعبی، لەلایەن هێزێكی ئەو دەستیەوە بۆ ماوەیەك دەستگیركرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن