راچڵەكین-
چاوەكانی جیهان لەسەر یەكەمین لوتكەی سێقۆڵییە كەلەنێوان دۆناڵد ترەمپ- سەرۆكی ئەمریكا، ڤلادیمێر پوتین- سەرۆكی ڕووسیا و شی جین بینگ-ی سەرۆكی چین بەڕێوەدەچێت.
بڕیار وایە لوتكە سێقۆڵییەكە ڕۆژی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026 لەشاری شێنگن-ی چین بەڕێوەبچێت و تێیدا چەند دۆسێیەكی گرنگ لەنێوان هەرسێ سەركردەكە تاوتوێ بكرێن لەوان جەنگی ئێران و ئۆكراینا و چەكداماڵینی ئەتۆمی.
لەبارەی كۆبوونەوە مێژووییەكەی لەگەڵ ترەمپ و بینگ، ڤلادیمێر پوتین رایگەیاندووە:" پێشبینی دەكەم كۆبوونەوە سێقۆڵییەكەی نێوان سەركردەكانی رووسیا، چین و ئەمریكا، كە بڕیارە لە پەراوێزی لووتكەی ئەیپێك بكرێت، زۆر بەسوود بێت."
هاوكات چین رایگەیاندووە، سەركردەكان گفتوگۆی قوڵ لەسەر "پاراستنی ئاشتیی جیهانی و بەهێزكردنی سەقامگیریی ستراتیژی لە پەیوەندیی نێوان زلهێزەكان" دەكەن.
لەلایەن خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، چاوی لەوەیە لە شێنگن كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ پوتین و ئەگەریش هەیە لەگەڵ كیم جۆنگ ئوون، رێبەری كۆریای باكوور ئەنجام بدات:" كیم حەز دەكات لە چین كۆببینەوە."