ئەمریكا رێككەوتنێكی نەوتی لەگەڵ سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 77

راچڵەكین -

كۆمپانیایەكی گەورەی ئەمریكا لەبواری پیشەسازیی نەوتی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ حكومەتی سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە كە مانگی شوباتی ئەمساڵ بۆ گەڕان بەدوای نەوت و غازی سروشتی لە ناوچە ئاوییەكانی سووریا واژۆی كردبوو.

كۆمپانیای شیڤرۆن-ی ئەمریكایی كە یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان لەبواری پیشەسازیی نەوتی، بڵاویكردەوە كە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەی كە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ حكومەتی سووریا واژۆی كردبوو تایبەت بە پرۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی نەوتی خاو و غازی سروشتی لە ناوچە ئاوییەكانی سووریا لە دەریای ناوەڕاست.

مانگی شوباتی ئەمساڵ لەكاتی سەردانەكەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سووریا بۆ واشنتۆن و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، چەندین رێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمریكا واژۆ كرد، لەوانەش یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆن، كە بەگوێرەی یاداشتەكە، كۆمپانیا ئەمریكاییەكە ئەركی گەڕان و پشكنین لەناوچە ئاوییەكانی كەناراوەكانی سووریا لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدات بەمبەەستی دۆزینەوەی نەوتی خاو و غازی سروشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن