راچڵەكین -
لە گوندێكی سنووری ناحیەی سیتەك-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی دار، دەستگیركران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك، لەسنووری گوندی كانی سارد، سێ كەسیان بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی، دەستگیر كرد.
لەكاتی دەستگیركردنی سێ تۆمەتبارەكەدا، هاوكات دەستبەسەر ئۆتۆبمێلێكی جۆری پیكاب و ژمارەیەك داری بڕاوە، لەگەڵ تەوراسێك و مشارێكی داربڕین دا گیرا.
لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كراوەتەوە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
لەچەند رۆژی رابردوودا، چەندین كەس لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی، لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، دەستگیركراون.