دانیشتووانی چەند ناوچەیەك لەبارەی دابەشكردنی نەوت ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

40 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، دانیشتووانی سنووری چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەینێوە بڕی 100 لیتر نەوتیان بە نرخی 32 هەزار دینار پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی قەزای هەریر و هەردوو ناحیەی باسرمە و بالیسان-ی كردووە، كە كارتی ئەلیكترۆنیی سووتەمەنیان لەم بریكارانەی لە لیستی خوارەوەیە، دەتوانن سبەینێ پێنجشەممە 19-11-2026، بڕی 100 لتر نەوتی سپی لەم بەنزینخانانەی خوارەوە وەربگرن بە نرخی 32 هەزار دینار.

١- بەنزینخانەی ڕەزگە
٢- بەنزینخانەی سورسورە
٣- بەنزینخانەی ڤانێس
٤- بەنزینخانەی  سەربار

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هاووڵاتی كارتی ئەلیكترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەنزینخانە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن