راچڵەكین -
سوپای عیراق هێرشی ئاسمانیی دەكاتە سەر دوو مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەسنووری پارێزگای ئەنبار و خاپووریان دەكات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزە ئاسمانییەكانی عیراق لەڕێی فڕۆكەی (F-16) دوو هێرشی یەك لەدوای یەكیان كردە سەر دوو مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەسنووری ناحیەی راوەی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
لە راگەیەندراوەكەدا بەبێ ئاشكراكردنی ژمارەی كوژران، تەنها ئاماژە بەوەكراوە كە لەئەنجامی هەردوو هێرشەكەدا، مۆڵەكانی داعش بە تەواوەتی خاپوور بوون.