راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور دەبارێت بۆ كاتەكانی ئێوارە كاریگەی درێژدەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆك و سنووری ئێدارەی سۆران بەشێوەی نمەبارانی كەم . بۆ كاتەكانی شەو پێشبینی دەكرێت كاریگەری درێژبیتەوە بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین. ریژەی دابارین زیاتر لەناوچە شاخاوییەكان دەبێت.
سبەی هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی كەمی لابەلا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی