راچڵەكین -
سەركردەی هەرسێ وڵاتە زلهێزەكەی جیهان (ئەمریكا، رووسیا و چین) جاڕنامەی ئاشتیی لە جیهان رادەگەیەنن و رێگرییش لە جەنگی ئەتۆمی دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026، كۆبوونەوەی لوتكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ڤلایمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا و شی جین پینگ، سەرۆكی چین، كۆتایی هات و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوە سێقۆڵییەكە بڵاوكرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەرسێ سەرۆك جەختیان كردەوە لەسەر رێگریكردن لە بڵاوبوونەوی چەكی ئەتۆمی و بەرپرابوونی جەنگی ئەتۆمی، هەروەها هاوڕابوون لەسەر زیادكردنی بەرهەمی نەوت و گرنگیی سەقامگیریی وزە لە جیهاندا.
سەرۆكی هەرسێ وڵاتە زلهێزەكەی جیهان، جەختیان لەوەشكردەوە كە پێویستە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتەكانی بە خراپی بەكارنەهێنێت.