عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق
راچڵەکین -
عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ئەو هێزەی دیاریكرد كە ئەركی كۆنترۆڵكردنی ناوچەی جورف ئەلنەسڕ دەگرنە ئەستۆ.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپارەی عەلی زەیدی، فەرمانی دیوانی دەرچوو بۆ پێكهێنانی ئەو بارەگایەی كە كۆنترۆڵی جورف ئەلنەسڕ دەكات و بەم شێوەیە دەبێت:
بارەگاكە وابەستە دەبێت بە فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لەهەموو لایەنەكاندا.
فەریقی روكن ئەحمەد حاتەم حەمید، دەبێتە فەرماندەی بارەگاكە و دوو یاریدەدەری دەبێت، كە ئەوانیش لیوای روكن حسێن عەلی نسەیف بۆ كارباری بەرگری و عودەی عەبدولئەئیمە موسحب، یاریدەدەر بۆ كاروباری حەشدی شەعبی.
چوار پێكهاتە وابەستەی بارەگاكە دەبن، كە ئەوانیش لیوایەكی سوپای عیراق، لیوایەكی پۆلیسی فیدراڵی، دوو لیوای سەر حەشدی شەعبی و فەوجێكی پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆرییە نەتییەكانی ناوچەكە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بارەگاكە سبەینێ هەینی كاتژمێر 6ی بەیانی دەكرێتەوە و تەواوی دەسەڵاتەكانی بەسەر كەرتە ئەمنییەكانی ناوچەكە دەسەپێنێت، هەماهەنگیشی لەگەڵ هەریەك لە فەرماندەیی پۆلیسی بابل، فەرماندەییەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا، ئەنبار و بەغدا دەبێت.