لەسەر رووداوەكەى دیالە ژمارەیەك ئەفسەر و پۆلیس دەستگیر دەكرێن

عێراق

42 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82

راچڵەكین - 

پۆلیسی پارێزگای دیالە بڵاویكردەوە، لەسەر رووداوی تەقەكردن لە تۆمەتبارێك كە بووە هۆی كوژرانی سێ منداڵ و برینداربوونی پێنج كەسی دیكە، ئەفسەرێك و 10 كارمەندی ئەو هێزەی كە تەقەیان كردبوو، دەستگیركران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی تیمێكی سەر بە هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە تاوانی كوشتنی ئەنجامدابوو، تەقیان كرد و بەهۆیەوە سێ منداڵ كوژران و پێنج منداڵی دیكەش بریندار بوون، لەەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی عیراق، بڕیاردرا بە دەستگیركردنی ئەفسەرێك و 10 كارمەندی هێزەكەی دەزگای هەواڵگری و رەوانەكردنیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ دەرخستنی وردەكارییەكانی رووداوی تەقەكردنەكە پێكهێنراوە و رێكاری یاساییش بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە بەرپرس بوون لە كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن