ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە بەریتانیا بەرزدەبێتەوە

جیهان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 394

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ 351 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە 36 هەزار توشبوو.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ 22-5-2020، نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، سێ هەزارو 287 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، بەمەش كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە، ژمارەیان گەیشتە 254 هەزار و 195 كەس.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاشكراشیكرد، 351 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی توشبوون بە كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆماركراوە، كۆی مردووانیش گەیشتە 36 هەزارو 393 كەس، كە زۆربەیان نەخۆشی دیكەیان هەبووە.

بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو وەزارەتە، تائێستا زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە بەریتانیا، پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن