سێنتکۆم: رێگری لە سوپای پاسداران دەکەین

جیهان

41 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 16

راچڵەکین-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە و بۆ 130یەمین رۆژی لەسەریەک درێژەی هەیە.

سێنتکۆم لە هەژماری فەرمیی خۆی بە زمانی فارسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکە بەردەوامن و ڕێگری لە سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بە بەهای ملیاران دۆلار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران و هەڵگرتنی سزا نەوتییەکان، بەشێکن لە مەرجە سەرەکییەکانی تاران لە دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی گەرووی هورمز

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن