راچڵەکین-
بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە شاری هەولێر دەستگیرکران.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کەمێک پێش ئێستا عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر دەستگیرکران.
شایەنی باسە ناوبراو پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاونەکرێتەوە، ئەوا لە بەرواری ئەمڕۆدا خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە و هێمنانە ئەنجام دەدەن.