وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین-

نوێنەرێكی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیارە لەدوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندوون سبەی یان دووسبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.

 ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر مامۆستایانی گرێبەست هۆشداریاندابوو، ئەگەر لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەكانیان دابەش نەكرێـت ئەوا بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن