دوا وادە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر دادەنرێـت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین-

دوا وادە بۆ ئەو كەسانە دادەنرێت كە لەلافاوەكەی ئەم دواییەی شاری هەولێر زیانیان بەركەوتووە، تا ناوی خۆیان لەدوو هێڵی گەرم تۆماربكەن.

بەگوێرەی ئەو ئاگادارییەی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە24 ی تشرینی دووەمی 2026وەك دوایین وادە بۆ تۆماركردنی ناوی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شەوی 7ی تشرینی دووەمی 2026 دیاری كراوە؛ لە دوای ئەو ڕێكەوتەوە لیژنە تایبەتمەندەكان كارەكانیان كۆتایی پێ دەهێنن و هیچ داواكارییەكی نوێ وەرناگرن.

وەك لەئاگادارییەكەدا هاتووە، ئەم دەرفەتە هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە كە زیانی ماڵ یان ئۆتۆمبێلیان پێ گەیشتووە و تا ئێستا بە هەر هۆكارێك ناویان تۆمار نەكراوە؛ لەوانە ئەوانەی سەردانیان نەكردووە، ئەو كەسانەی لە كاتی سەردانی لیژنەكاندا لە ماڵ نەبوون، هەروەها ئەوانەی تا ئێستا پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەكانەوە نەكردووە.

هاوكات داوا لە هەموو لایەك كراوە پابەندی وادە دیاریكراوەكە بن بۆ ئەوەی مافەكانیان پارێزراو بێت.

بۆ تۆماركردنی ناو و زیانەكان لە ڕێگەی بەرنامەی واتسئاپەوە، دوو هێڵی گەرم دیاری كراون؛ هاووڵاتییان دەتوانن بۆ زیانی ماڵان پەیوەندی بە ژمارە (07516407861) و بۆ زیانی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بە ژمارە (07512146500) بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن