هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕاگرتنی پلاتفۆرمی تێلیگرام بڕیاریدا

کوردستان

27 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62

راچڵەكین-

حكومەتی عیراق بەفەرمی داوا لەهەرێمی كوردستام دەكات پلاتفۆرمی تێلیگرام بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕابگرێـت.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڵاویكردووەتەوە، لە رێگای نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ، نوسراوێكی فەرمی حكومەتی عیراقی فیدراڵ ، سەبارەت بە راگرتنی پلاتفۆڕمی تێلیگرامیان بەدەست گەیشتووە.

لەنووسراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بە راگرتنی كاتی پلاتفۆرمەكەیە ، بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتی نایاسایی كە هەرەشەن دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بڵاوكردنەوەی وتاری توندوتیژی و رق و كینە.

حكومەتی عیراقی فیدراڵ دەرفەتی داوە بەو كۆمپانیایەی پلاتفۆڕمەكە بەڕێوەدەبات كە لەماوەی 30 رۆژدا پابەندی یاسا و رێنماییەكانی حكومەتی بن. 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە نووسراوێكی تایبەت داواكاری حكومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی گشت كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كرد بە تایبەت ئەوانەی كە مۆڵەت پێدراوی وەزارەتەكەن لە هەرێمی كوردستان ، كە بە پێی یاسا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی كاری پێویست ئەنجام بدەن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن